م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
لایەنگەلێکی پشتی پەردە دژی یەکگرتوویی‌و پێشڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردن
لە خۆرهەڵاتی کوردستان
سازدانی دیمانه: ڕه‌حیم ڕه‌شیدی:
8 / 12 / 2010
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: به باوه‌ڕی ئێوه، هه‌نووکه هۆکاری سه‌ره‌کیی
پێک نه‌هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی له کوردستانی ئێران چییه؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
له‌ڕاستیدا من پێموایه
شتێک له‌ژێرناوی هۆکاری سه‌ره‌کیمان نییه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک هۆ و هۆکار هه‌یه که
هه‌ر یه‌ک له‌وان بیانوو و کێشه‌ی یه‌کێ له‌و لایه‌نه‌کانن که به‌ته‌مان به‌شداری
ئه‌م به‌ره‌یه بن یا ئه‌م به‌ره‌یه پێک بێنن. بۆیه هۆکان لای لایه‌نێک بۆ لایه‌نێکی
دیکه جیاوازیی هه‌یه. پێشم وایه ئه‌م هۆکارانه هه‌مان هۆکارگه‌لێکن که له
ڕابردووش‌دا هه‌بووه و ئێستاش وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه به تۆزێ ئه‌ملاوئه‌ولا
که‌مڕه‌نگ و پڕڕه‌نگ کرابێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش پێم باشه ئاماژه به مێژوویه‌کی به‌ره‌ی
کوردستانی بکه‌م که ئێمه‌ش وه‌کوو "یه‌کێتیی دیموکراتی کوردستان" له‌م
مێژووه‌دا به‌شدار
|
-"-
په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوبه‌ر ئه‌حزاب
تاکتیکین نه ستراتژیکی،
ئه‌مه‌ش له کاتێکا که ئامانجی هه‌موومان ئامانجێکی ستراتژیکییه
|
بووینه. دوای ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک ڕێکخراوێکی
سیاسی له ساڵی 2005 پێمان نایه گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستانه‌وه, دووجار هه‌وڵ بۆ
پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی دراوه، یه‌که‌میان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2006 که
دوکتۆر سامان شاڵی بۆ پێکهێنانی به‌ره هه‌وڵێکی زۆری دا، به‌ڵام به‌ره سه‌ری نه‌گرت
و، ئه‌و کات که هێشتا حیزبه‌کانی کۆمه‌ڵه و دیموکرات تووشی ئینشیعاب نه‌ببوون و
ده‌وری سه‌ره‌کییان له پێکهێنانی به‌ره‌دا ده‌گێڕا, هۆکه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌شدارنه‌بوون
یا به‌شداربوونی هه‌ندێ ڕێکخراوی تر، بۆیه من پێموایه ئه‌وه کێشه‌ی سه‌ره‌کی و
چاوگی مه‌سه‌له‌که نه‌بوو. وێڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌و پرۆسه‌که جۆرێ خۆی ده‌نواند که
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ره پێک بهاتبایه, به‌ره‌یه‌کی سنوردار و
ناکۆک ده‌بوو.
دواتریش له ساڵی 2008 یشدا، هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی به‌ره وروژایه‌وه، ئه‌مه‌ش له
کاتێکا که به‌داخه‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه گیرۆده‌ی کێشه‌ی
ناوخۆیی هاتبوون و له ئه‌نجامدا تووشی دابڕانیش ببوون. بۆیه دۆخه‌که به‌نیسبه‌ت
ساڵی 2006 زۆر جیاوازتر بوو، یانی ئه‌وکات ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان له ڕووی مه‌سایلی
ناوخۆییه‌وه به‌دیسیپلین و یه‌کپارچه‌تر بوون, به‌ڵام زه‌مینه و زه‌رفیه‌تی ئه‌وه
نه‌بوو که به‌ره پێک بێ، که‌چی له ساڵی 2008دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕیالیته ناکۆکی و
شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی و...تاد له نێوان باڵه دابڕاو و ئینشیعابییه‌کان و
|
-"-
کاتێ
ڕێکخراوێک ئیراده و بڕیاری به‌ده‌ست لایه‌ن و
ڕێکخراوی تره‌وه بێ یا مه‌سه‌له‌ن به‌شێک بێ له ڕێکخراوێکی دیکه، ئا لێره‌دایه
ده‌بێ له شتێک ورد ببینه‌وه. ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون، بیرۆکه و ئه‌و
ئامانجی بناخه‌ییه‌یه که هه‌ر حیزبێک له سه‌ر ئه‌و خۆی بنیات ناوه یا بنیاتیان
بۆ ناوه
|
بابڵێین حیزبه‌کانی دایک له ئارادابوو و ئه‌مه‌ش
هه‌لومه‌رجه‌که‌ی هه‌ندێ مه‌ترسیدار و سه‌خت کردبوو. به‌م حاڵه‌شه‌وه چه‌ندین و
چه‌ند دانیشتنی جیددی له نێوان ئێمه و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کرا و دوو لایه‌نی
دیکه‌ش به‌ناوه‌کانی سازمانی خه‌بات و پارتی ئازادییش به‌شدار بوون. ئه‌م هه‌وڵه
به‌ڕاستی ده‌یتوانی هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر بێ به‌نیسبه‌ت ده‌نگدانه‌وه‌ی یه‌گجار مه‌زنی
داواکاری و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه و، هه‌میش
ده‌یتوانی کارتێکردنی له ئاست ناوخۆدا فره به‌رچاو بێت، هه‌روه‌ها ده‌شیتوانی
نموونه‌یه‌کی به‌رهه‌ست ببوایه له کاری هاوبه‌ش و فێربوونی پێکه‌وه کارکردن و
یه‌کتر قه‌بووڵکردن که ڕاهێنان و وانه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌کراویش ده‌بوو بۆ جیلی
سیاسیی داهاتوومان له ئاست حیزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کاندا، به‌ڵام مخابن ئه‌م هه‌وڵه‌ش
وه‌ک ئێمه ئه‌نجامه‌که‌مان پێشتر پێشبینی کردبوو بێ ئه‌نجام مایه‌وه، چوونکه
بیری هه‌ندێ له ڕێکخراوه‌کانی به‌شداربوو, زیاتر له‌وه‌ی که سه‌رقاڵی نه‌فسی به‌ره‌که
بێت سه‌رقاڵی شتی لاوه‌کی بوون و، له ئاکامی ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نگه‌لێکی پشتی
په‌رده که دژی یه‌کگرتوویی و پێشڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردن له
خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م هه‌وڵه‌ش ڕێی بۆ هیچ کوێ نه‌برد.
بۆ ئێستاش هه‌مان کێشه‌گه‌ل هه‌یه و ڕه‌نگه هه‌یتریش هه‌بێ، به‌ڵام من ئه‌و
شتانه وه‌ک کێشه‌ی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی نابینم، چوونکه کاتێ ڕێکخراوێک ئیراده و
بڕیاری به‌ده‌ست لایه‌ن و ڕێکخراوی تره بێ یا مه‌سه‌له‌ن به‌شێک بێ له
ڕێکخراوێکی دیکه، ئا لێره‌دایه ده‌بێ له شتێک ورد ببینه‌وه. ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی
هه‌بوون، بیرۆکه و ئه‌و ئامانجی بناخه‌ییه‌یه که هه‌ر حیزبێک له سه‌ر ئه‌و خۆی
بنیات ناوه یا بنیاتیان بۆ ناوه. ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه بوه بکه‌م که دوو خاڵ
ده‌توانێ هه‌نگێزه‌ی پێکهێنانی به‌ره مسۆرگه‌ر بکات:
یه‌که‌م: به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
تر بێت.
دووهه‌م: هه‌ر حیزبێک ئیراده‌ی سیاسی بۆ هه‌ر چه‌شنه بڕیار و پرۆژه‌یه‌ک
به‌ده‌ستی خۆیه‌وه بێ. به‌و مانایه که خودی ئه‌و حیزبه مه‌رجه‌ع و چاوگی
بڕیاردان بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش من پێموایه له‌م دۆخه ته‌ماوییه‌شدا که به‌ڕاستی جۆرێک له
وه‌ستانی سیاسی له ناو حیزبه‌کاندا ده‌بینرێ دوو شت پێش به پێکنه‌هاتنی به‌ره‌ی
کوردستانی ده‌گرن، یانی ئه‌م دوو خاڵه جیاوازن له‌و دوو خاڵه‌ی که ئه‌ساس و بنه‌مان
له هه‌ر حیزبێکدا تا به‌ره پێک بێت و له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، یه‌که‌مین
خاڵیان ئه‌وه‌یه
|
-"-
کاتێ هه‌موومان له ڕووی بڕواوه و نه‌ک
تاکتیک, گه‌یشتن به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه
خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و شۆڕشی زه‌یینی ئه‌وێ،
پێموایه به‌چه‌شنێکی خۆکار کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناچاره هه‌ڵوێست و کرداری
خۆی به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بگۆڕێت.
|
به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی به‌نیسبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی تر له ئه‌وله‌ویت و یه‌که‌مایه‌تیان.
دووهه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌نووکه حیزبه‌کان زیاتر له ڕابردوو له‌یه‌ک نامۆ بوون. ئه‌م
نامۆ بوونه‌ش له دوو شته‌وه دێ، یه‌کیان ئه‌وه‌یه هه‌ندێ گۆڕانکاریی کرداری له
هه‌ندێ حیزب به‌دی ده‌کرێ که له ئاست خۆیدا سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی
خۆکار حیزبه‌کانی ئیزۆله‌کردووه و په‌یوه‌ندی نێوانیانی که‌مڕه‌نگ و بگره بڕیوه.
ئه‌وی تریشیان ئه‌وه‌یه له پاڵ ئه‌وه‌شا که گۆڕانی کرداری هاتۆته ئاراوه،
بیرۆکه‌ی نزیکبوونه‌وه له ئه‌حزابی نه‌ته‌وه‌کانی تر و خۆهه‌ڵواسین به جه‌ریاناتی
تر گه‌شه‌ی کردووه و، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ئه‌وانی (حیزبه کوردییه‌کان) له سه‌ر
کوردستان و ئه‌حزابی کوردی و به‌ره‌ی کوردستانی دوور کردۆته‌وه. پێم باشه ئه‌وه‌ش
بڵێم که هه‌ر حیزبێک له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ڵێت که ئه‌وان کۆسپی به‌رده‌م پێکنه‌هاتنی
به‌ره‌ی کوردستان نین له‌کاتێکا له کرداردا هه‌موویان کۆسپن له‌به‌رده‌م
پێکهاتنیدا. بۆیه به بڕوای من سه‌رجه‌م ئه‌مانه له ئێستادا کێشه و کۆسپی به‌رده‌م
پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانین. وه‌ک وتم نه‌فسی کێشه وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر
جار‌و به جۆرێک ده‌رده‌که‌وێ.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: ئه‌دی هاوکاری و کۆده‌نگییه‌کی
گشتیی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بۆ پرسگه‌لێک که که‌م و زۆر پێوه‌ندیدار به هه‌مووانه‌وه‌یه
بۆ سه‌رناگرێ؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
وه‌ک باسم کرد به‌ره‌ی
کوردستانییش په‌یوه‌ندی به هه‌مووانه هه‌یه و وه‌ڵامێکه و خه‌ڵک له حیزبه‌کانی
ئه‌وێ و، له‌وانه‌یه گرنگترین بابه‌تیش بێ، به‌ڵام مه‌سایلی که‌سی و یه‌کتر قه‌بووڵنه‌کردن
و ڕانه‌هاتن به‌کاری هاوبه‌ش هۆکاره تا کۆده‌نگییش بۆ پرسی گشتیی دروست نه‌بێ.
له‌ڕاستیدا یه‌ک شتی گرنگیش هه‌یه که جێی سرنجه و زۆرێک له هه‌وڵ و
ماندووبوونه بێ ئه‌نجامه‌کان له‌و خاڵه‌دا تووشی شکست ده‌بێ ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه،
ئه‌وه‌ی من تا ئێستا بینیومه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوبه‌ر ئه‌حزاب
تاکتیکین نه ستراتژیکی، ئه‌مه‌ش له کاتێکا که ئامانجی هه‌موومان
ئامانجێکی ستراتژیکییه. به‌ڕاستی ئه‌حزاب به‌شێوه‌یه‌کی راِست به‌رامبه‌ر یه‌ک
ناجووڵێن و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ڕاست نین. ئه‌م خاڵانه وه‌ک بناخه‌ی کێشه‌کان ده‌بێته
کۆسپ تا هه‌ر هه‌وڵێک پێش له ده‌سپێکردن دۆڕاو بێ.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: پێتان وایه سه‌رجه‌م هێزه
کوردستانییه‌کان له هه‌لومه‌رجێکدان که ئه‌گه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک له ئێران‌دا بێته
ئاراوه، بتوانن هه‌له‌که به‌قازانجی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بقۆزنه‌وه؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت
ئێستایه، من زۆر به لاوازی ده‌زانم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارودۆخ وا بێ من پێموایه
هه‌له‌که‌ش که‌سی تر ده‌یقۆزێته‌وه و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکدا نابێ.
به‌ڵام بڕوام به‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان به‌خاترجه‌می و نیه‌تپاکی کۆده‌نگییه‌ک
ساز بکه‌ن، ده‌توانین باشتر و شیاوتر له بارودخه‌کان سوودمه‌ند بین.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: له بارودۆخی
ئێستادا، پرشوبڵاویی ڕێکخراوه سیاسییه‌کان له ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا چ مه‌ترسیگه‌لێکی
پێک هێناوه؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌لومه‌رجانه
زۆر مه‌ترسیداران و دوژمنانی کورد
|
-"-
کێشه و ناکۆکی هه‌میشه هه‌یه، ئه‌وه لایه‌نه‌کانن
ده‌بێ به‌و عه‌قڵییه‌ته گه‌یشتبن که نابێ بۆ بڕینه‌وه یا چاره‌سه‌رکردنی
هه‌ر کێشه و ناکۆکییه‌ک ده‌ست بۆ چه‌ک ببه‌ن یا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا
بن که سیاسه‌تی مۆنۆلۆگ بسه‌پێنن
|
و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی
کوردستان زۆر به‌سانایی ده‌توانن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن و پاروویه‌کی ئاماده‌کراوه بۆ
ئه‌وان، چوونکه ئه‌وان چه‌ندین ساڵ پلان و پرۆژه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌بووه و هه‌یه،
به‌ڵام نه‌یانتوانی شتێکی له‌و شێوه‌یه بکه‌ن، که‌چی ئێستا ئه‌و دۆخه دروست بووه.
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که حیزبه‌کان ئا له‌م دۆخه‌دایه که به‌ناچار یا خۆکار
له یه‌ک دوور ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین شته، چوونکه به‌م جۆره
ئۆپۆزیسیۆن له ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌که‌وێ و ئه‌گه‌ر دۆخه‌که به‌رده‌وام بێ ده‌بێ
چاوه‌ڕێی شتی مه‌ترسیدار بکه‌ین.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: قازانجه‌کانی پێکهاتنی به‌ره‌ی
کوردستانی، یان کۆده‌نگییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له نێو ڕێکخراوه سیاسییه‌کاندا بۆ
پرسی سیاسی کورد له ئێران‌دا چییه؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
کاتێ به‌ره‌یه‌ک دروست
ببێ، ده‌نگێکی به‌هێزتر له‌دایک ده‌بێ، بڕیاره‌کان به‌بڕشتتر و بڕاوه ڕاده‌گه‌ینرێت
و به‌شوێن ئه‌مه‌شا جه‌ماوه‌ر گوێداری یه‌ک تریبۆن ده‌که‌ن و ڕێباز و به‌رنامه‌ی
خه‌بات و هه‌موو شتێکیان له‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و تریبۆنه ڕێک ده‌خه‌ن، ده‌ره‌نجام
ئه‌وه‌یه که یه‌کگرتووییش له ئاست خه‌ڵکدا دروست ده‌بێ و ئه‌مه‌ش یانی بڕینی
قۆناغێکی مه‌زنی خه‌بات و به‌سیجکردنی گشتی و ئاماده‌کردنی خه‌ڵک.
به‌ڵام ڕوویه‌کی دیکه‌ی ئه‌م به‌ره یا کۆده‌نگییه قورسایی و سه‌نگێکه که
کورد به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌ن و بزوتنه‌وه و ڕێکخراوێکی دیکه‌ی ئێران ده‌یبێت. به‌هه‌مان
شێوه‌ش قورسایی هه‌ڵوێست و بڕیار و کرداری ئه‌م به‌ره‌یه زۆر جیددی‌تر له لایه‌ن
کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه وه‌رده‌گیرێ.
جا ئه‌گه‌ر به‌نیسبه‌ت پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردستانی به‌شێوه‌یه‌کی ریالیته و
وردبین دۆخه‌که هه‌ڵسه‌نگێنین به‌وه ده‌گه‌ین که هه‌ندێ حیزب هه‌یه که به‌ڕاستی
ئه‌بێ حیزبه‌کانی تر له گردوکۆی ئه‌وان کۆ ببنه‌وه و ئه‌وانیش ده‌وری براگه‌وره‌یه‌ک
بگێڕن، ده‌بێ ئه‌وان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌سپێشخه‌ر بن، چوونکه ئه‌وان ئه‌زمونی
کاری سیاسی و پێشینه‌ی کاروباری سیاسی‌یان زۆر زیاتره و هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌و
ئه‌رکه پێش له هه‌ر لایه‌نێک له ئه‌ستۆی ئه‌وان بێ. بۆیه به‌راستی ئه‌گه‌ر له
دێڕێک‌دا بیڵێم به‌ره‌ی کوردستانی یانی یه‌کده‌نگی و ده‌سپێکی پرۆسه‌یه‌کی جیاوازی
خه‌بات.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: باشه پێتان وا نییه سه‌ره‌ڕای
هه‌موو جیاوازییه‌کان، کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موواندا هه‌یه و
پێویسته له‌به‌ر قازانجی گشتیی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێک که‌وین؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
ڕاسته منیش ده‌ڵێم
جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و جیاوازییانه تیۆریک و فیکرین، بێگومان وا نییه،
ئه‌گه‌ر تیۆریک و فیکری ببووایه ئه‌وا دوای چه‌ند دانیشتن که حیزبه‌کان به
|
-"-
پێشنیار، بیرۆکه و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه
بووه که به‌ره‌یه‌کی
کوردستانی پێک بێت که له‌ودا یاساگه‌لێکی حوقوقی که له ئێستا و داهاتوودا
هه‌موومان پێڕه‌وی ببین له لایه‌ن کۆده‌نگیی هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه بنووسرێ
و به‌شێوه‌ی فه‌رمی کاری پێ‌بکرێ. دواتریش میکانیزمێک پێک بێت له سه‌روی هه‌موو
حیزبه‌کانه‌وه بێ
|
مه‌به‌ستی هاوکاری و کاری
هاوبه‌ش ده‌یانکرد ده‌گه‌یشتنه کۆکبوون و تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه، هه‌ر له‌و
ناکۆکییه فیکرییانه فیکری تازه‌تر و نوێتر دروست ده‌بێ و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌نجامێکی
باشی ته‌نانه‌ت له پێکهاته‌ی خودی حیزبه‌کانیشدا لێ بکه‌وێته‌وه. ڕاسته منیش له‌گه‌ڵ
بۆچوونی ئێوه‌م، کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش و گرنگ که فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی ئێمه‌ن هه‌یه،
ئه‌م خاڵانه‌ش ستراتژیکین و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه تا ناوی هه‌موومانن
ئۆپۆزیسیۆن بێ، به‌ڵام وه‌ک وتم ئامانجه‌گه‌لی ستراتژیکی له کۆڕ و کۆبوونه‌وه
جیددیه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی به‌شێک له حیزبه‌کان پێکه‌وه، زۆرجار هه‌ر باس
ناکرێ و شتی لاوه‌کی و بۆچوون و بابه‌تی که‌م نرخ ده‌وروژێنرێت.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: پاش چوونه‌وه وڵات، به‌و
کولتووره سیاسییه‌ی ئێستا که له نێو ڕێکخراوه کوردییه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی
کۆماری ئیسلامی‌دا له ئارادایه، چه‌نده مه‌ترسی شه‌ڕی نێوخۆیی به شێلگیر ده‌زانن؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
پێموایه به‌م کولتووره‌ی
ئێستا ئه‌گه‌ری هه‌موو شتێک هه‌یه به‌ڵام، من نازانم و که‌سیش نازانێ له
داهاتوودا چ ڕوو ئه‌دات و چ گۆڕانکاریگه‌لێک له ئاست ئێران و حیزبه‌کان دێته
ئاراوه، یانی ئایا ئێران به شه‌ڕێکی مه‌زن له بنه‌وه ده‌ڕووخێت و حیزبه‌کان ئه‌چنه‌وه
بۆ ناخۆ، یا کێ ئه‌زانی ئایا حیزبه‌کان کوردستان ڕزگار ده‌که‌ن و له کوردستان
جێگیر ئه‌بن، یا بۆنموونه حیزبه‌کان به‌هه‌بوونی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووکه‌یی
له ئێران، ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناخۆ و زۆر نموونه و ئه‌گه‌ری تر، مه‌به‌ستمه بڵێم هه‌ر
یه‌ک له‌وانه چوارچێوه‌ی جۆرێک له چوونه‌وه وڵات ده‌سه‌پێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌م ئه‌گه‌رانه له به‌رچاو نه‌گرین و هیچ گریمانه‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆن چوونه‌وه
دانه‌نێین، ده‌بێ له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای حیزبه‌کان بگه‌ینه ئه‌نجام که ئایا له
داهاتوودا ده‌یانه‌وێ چۆن به‌رامبه‌ر یه‌کتر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که من پێموایه وه‌ڵامی
ئه‌مه‌ش وردبوونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه ئیشی پسپۆڕانه‌ی ناوێ و دیاره.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی
نێوخۆیی دروست نه‌بێ چیتان کردووه و له‌م به‌ستێنه‌دا چ پرۆژه‌یه‌کتان هه‌یه؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
پێش له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه منیش ده‌پرسم شه‌ڕی نێوخۆ بۆچی ده‌بێ دروست بێ؟ ئه‌گه‌ر
وایه دیاره شه‌ڕی نێوخۆیی وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه‌ی لێهاتووه و ده‌بێ دووباره
ببێته‌وه! له‌ڕاستیا کاتێ شه‌ڕی ناوخۆ بیه‌وێ دروست ببێت نه پرۆژه پووچه‌ڵی ده‌کاته‌وه
و نه پرۆژه پێشی پێ ده‌گرێ، چوونکه کاتێ کار گه‌یشته قسه و باسی شه‌ڕی
نێوخۆیی, بێگومان یانی فه‌رزکراوه و ده‌بێ بکرێ. ئه‌مه‌ش نه ئێمه ده‌توانین پێش
به ڕوودانی بگرین و نه هیچ لایه‌نێکی تر، ته‌نیا لایه‌نگه‌لێک که ده‌توانن پێش
به‌وه بگرن هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ن که وه‌ک له پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان هاتووه
له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌ن. ئێمه‌ش له‌مباره‌وه ته‌نیا پێشنیارێکمان هه‌یه،
به‌ڵام پێش له‌وه ده‌بێ بڵێم ئه‌گه‌ر جوگرافیای کوردستان و ئامانجه گشتییه‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌کراو ببێته ئه‌وله‌ویه‌تی فیکری ـ کرداری هه‌ر لایه‌نێک،
دڵنیام نه‌ک هه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ ڕوونادات به‌ڵکوو حیزبه‌کان له دۆخێکی زۆر
دیموکراتیکدا پاڵپشتی یه‌کتریش ده‌بن. ئینجا پێشنیار، بیرۆکه و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه
بووه که به‌ره‌یه‌کی کوردستانی پێک بێت که له‌ودا یاساگه‌لێکی حوقوقی که له
ئێستا و داهاتوودا هه‌موومان پێڕه‌وی ببین له لایه‌ن کۆده‌نگیی هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه
بنووسرێ و به‌شێوه‌ی فه‌رمی کاری پێ‌بکرێ. دواتریش میکانیزمێک پێک بێت له سه‌روی
هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه بێ، بۆیه کاتێ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی که به‌نیازن له‌و
یاسایه لابده‌ن ئه‌و میکانیزمه توانایی کۆنترۆڵکردنی ئه‌وانی هه‌بێ، بێگومان ئه‌م
میکانیزمه ئه‌رکی سه‌ره‌کیی ئه‌وه ده‌بێ که ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ شه‌ڕی ناوخۆ
هه‌ڵگیرسێنن بخاته کۆنترۆڵی خۆیه‌وه. به‌ڵام پێمان باشتره له هیچ بارودۆخێکدا
هیچ حیزبێکی چه‌کدار له کوردستان نه‌بێ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێک تا
نزمترین ئاست که‌م ده‌کاته‌وه.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: چه‌نده باوه‌ڕتان به
ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی هه‌یه، ئاماده‌ن له داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفت
و ئاسته‌نگه‌کان په‌نا بۆ چه‌ک به‌رن؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:
ئێمه خۆمان حیزبێکی
سیاسین و بڕوای ته‌واومان به ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و فه‌ره‌چه‌شنی هه‌یه له
هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا. بیرۆکه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک "یه‌کێتیی دیموکراتی
کوردستان" وه‌ک چرۆیه‌ک له‌و ڕێشکه‌بڕوایه‌وه ڕواوه. به‌ڵام بۆ به‌شی دووهه‌می
پرسیاره‌که‌تان ده‌بێ بڵێم ئایا ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگه چی و چۆن بێ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان
کێشه و گرفتگه‌لێکن ڕووبه‌ڕووی ئێمه وه‌ک حیزب ده‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌ڵێم بڕوامان
به به‌رگریی ڕه‌وا هه‌یه و ئه‌مه‌ش بڕوای ئێمه‌یه و بێگومان ئه‌م هێزه‌ش ته‌نیا
بۆ به‌رگرییه و هیچی تر، هه‌ر بۆیه ئێمه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانمان
له‌ته‌ک هه‌ر لایه‌نێک له‌سه‌ر دیالۆگ و عورفی سیاسی بنیاتناوه و ئه‌مه‌ش ڕێباز و
بیروبۆچوونی پێکهاته‌یی ئێمه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستتان له کێشه و گرفت به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان وه‌ک
گه‌لی کورد بێ, ئه‌وه مه‌سه‌له‌که جیاوازه، دیسان له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئێمه له‌سه‌ر
ڕێبازێکی سیاسی خه‌بات ده‌که‌ین و بڕوامان به‌خه‌باتی ئاشتیخوازانه هه‌یه و
پێشکه‌وتنی فیکری و زه‌یینی خه‌ڵکمان زیاتر له هه‌موو شتێک لا گرینگه، چوونکه
کاتێ ئه‌وه کرا هه‌موو داخوازییه‌کی تر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. دۆخی شه‌ڕ و نائارامی
هه‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ی بۆ دواوه بردووه و به‌تایبه‌ت له ئێستادا ته‌نیا بنه‌ما و
پایه‌کانی کۆمه‌ڵگه تێک ده‌دا و به‌ره‌و دۆخێکی مه‌ترسیداری ده‌بات. بۆیه ئه‌و
دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان نییه و ته‌نیا ڕانته‌کانی شه‌ڕ و
بازرگانانی چه‌کوچۆڵ سوودی لێ ده‌به‌ن. به‌ڵام وێڕای ئه‌مه, ئه‌گه‌ر دۆخی ئۆبژه‌کتیڤ
و سۆبژه‌کیتڤ ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستهێنانی مافه‌کانمان وه‌ک کورد ده‌ست بۆ چه‌ک
ببه‌ین، ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر حیزبێکی دیکه‌ی کوردستانی له‌و بنه‌چه‌یه جیاواز نین.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: باشه ئه‌گه‌ر وایه، بۆچی
ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه ناکه‌ن تاکوو هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه رێبکه‌ون که
نابێ هیچ لایه‌نێک بۆ بڕینه‌وه‌ی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه ده‌ست بۆ چه‌ک
به‌رێ؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: کێشه و ناکۆکی هه‌میشه هه‌یه، ئه‌وه لایه‌نه‌کانن
ده‌بێ به‌و عه‌قڵییه‌ته گه‌یشتبن که نابێ بۆ بڕینه‌وه یا چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر
کێشه و ناکۆکییه‌ک ده‌ست بۆ چه‌ک ببه‌ن یا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که
سیاسه‌تی مۆنۆلۆگ بسه‌پێنن. بۆیه هه‌ندێ مه‌سایل هه‌یه به دوو شێوه چاره‌سه‌ر
ده‌کرێت، یه‌کیان وه‌ک وتم ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه بۆ خۆیان بڕوا به‌وه
بێنن که چه‌ک چاره‌سه‌ری ناهێنێت, چوونکه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئارامی و ئاسووده‌یی
خه‌ڵک و ئازادیی و پێشکه‌وتنیان ئه‌وێ ئه‌وا چه‌ک هه‌مووی ئه‌وانه ده‌کوژێت. شێوه‌ی
ده‌ووهه‌میش ئه‌وه‌یه که میکانیزمێکی گشتیی له‌سه‌ر هه‌مووی حیزبه‌کانه‌وه هه‌بێ
که ڕێگه‌ی ده‌ستبردن بۆ چه‌ک به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفت و کێشه بگرێ و هه‌موو
لایه‌نێکیش پاڵپشتی ئه‌م میکانیزمه و دژی نه‌یارانی ئه‌و میکانیزمه بن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست له لایه‌نه‌کان ئۆپۆزیسیۆن و کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه،
ئێمه وه‌ک خۆمان تا ئه‌و شوێنه‌ی پێمان کراوه له ناو ئۆپۆزیسیۆنی کوردی‌دا هه‌وڵمانداوه
تا بیرۆکه‌ی شه‌ڕی چه‌کداری که‌مڕه‌نگ بکه‌ینه‌وه و جۆره خه‌باته‌کانی تر بڵاوه‌پێبده‌ین،
کاتێ هه‌موومان له ڕووی بڕواوه و نه‌ک تاکتیک, گه‌یشتن به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و شۆڕشی زه‌یینی ئه‌وێ، پێموایه به‌چه‌شنێکی
خۆکار کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناچاره هه‌ڵوێست و کرداری خۆی به‌رامبه‌ر
ئۆپۆزیسیۆن بگۆڕێت.